حوكمی‌ نوێژكردن له‌سه‌ر كورسی‌
سەردان : ١٢١٩
بەروار : ٢٠١٣/١٠/١٧



                 بسم الله والحمدلله والصلاه‌ والسلام علی‌ رسول الله

                             حوكمی‌ نوێژكردن له‌سه‌ر كورسی‌
ئاشكرایه‌هیچ به‌ندایه‌تییه‌ك نییه‌ ئیلا له‌كۆمه‌ڵێك مه‌رجو ڕوكن پێك هاتوه‌,
به‌بێ ئه‌ومه‌رجو ڕوكنانه‌ به‌به‌تاڵ داده‌نرێت و وه‌رناگیرێت به‌لای‌
خوای‌ په‌روه‌ردگاره‌وه‌, نوێژیش یه‌كێكه‌ له‌وبه‌ندایه‌تییه‌  یانه‌ی‌ كه‌ پایه‌یه‌كه‌ له‌پایه‌گه‌وره‌كانی‌ ئیسلام وكۆمه‌ڵێك مه‌رجو ڕوكنی‌ تایبه‌تی هه‌یه‌ ئه‌گه‌ر به‌عه‌مدی‌ واز له‌ یه‌كێكیان بهێنرێت ئه‌وا ئه‌ونوێژه‌ به‌به‌تاڵ داده‌نرێت چونكه‌ خوای‌ گه‌وره‌ فه‌رمویه‌تی‌:
(( حَافِظُوا عَلَى الصَّلَوَاتِ وَالصَّلاةِ الْوُسْطَى وَقُومُوا لِلَّهِ قَانِتِينَ )) البقره‌/238,
بۆنمونه‌:به‌پێوه‌ وه‌ستان و ,كوڕنوش بردن و , سوژده‌بردن له‌سه‌رزه‌وی‌ هه‌ریه‌ك
له‌مانه‌به‌ ڕوكنێك له‌ڕوكنه‌كانی‌   نوێژداده‌نرێن,به‌لاَم ئه‌گه‌ر كه‌سێك له‌به‌ر پیری‌ یان نه‌خۆشی یان هه‌ر عوزرێكی‌ تر نه‌یتوانی‌ به‌پێوه‌بوه‌ستێت ,یان نه‌یتوانی‌ كوڕنوش ببات یان سوژده‌ ببات له‌سه‌رزه‌وی‌ ئایادروسته‌له‌سه‌ركورسی‌ نوێژه‌كانی‌ بكات؟ یان واجبه‌دانیشێته‌ سه‌رزه‌وی‌ ؟!!
پشت به‌خوای‌ گه‌وره‌ بۆڕونكردنه‌وه‌ی‌ ئه‌م باسه‌ ئه‌ڵێم:
هه‌رخواپه‌رستییه‌ك به‌گوێره‌ی‌ ڕێبازی‌ پێغه‌مبه‌ر صلی‌ الله علیه‌وسلم نه‌بێت ئه‌وه‌پوچه‌ڵه‌و لێی‌ وه‌رناگیرێت وبكه‌ره‌كه‌یشی‌ به‌گوناهباردداده‌نرێت وه‌ك پێغه‌مبه‌ر صلی‌ الله علیه‌وسلم  فه‌رمویه‌تی‌:((من عمل عملا لیس علیه‌امرنافهورد)).ئیمامی‌ موسلیم گێڕاویه‌تییه‌وه‌.
واته‌: هه‌ركه‌سێك له‌كاروباری‌ دیندا كرده‌وه‌یه‌ك ئه‌نجام بدات كه‌فه‌رمانی‌ ئێمه‌ی‌ له‌سه‌ر نه‌بێت لێی‌ وه‌رناگیرێت.
1/ عیمرانی‌ كوڕی‌ حوصین فه‌رمویه‌تی‌:من نه‌خۆش بوم پرسیارم كرد له‌
پێغه‌مبه‌ر صلی‌ الله علیه‌وسلم له‌باره‌ی‌ چونێتی‌ نوێژكردنه‌وه‌ فه‌رموی‌:
((صَلِّ قَائِمًا،فَإِنْ لَمْ تَسْتَطِعْ فَقَاعِدًا ، فَإِنْ لَمْ تَسْتَطِعْ فَعَلَى جَنْبٍ )) . رواه البخاري
( 1066 ).
واته‌: به‌پێوه‌ نوێژ بكه‌,ئه‌گه‌ر نه‌توانی‌ به‌دانیشتنه‌وه‌ نوێژبكه‌,ئه‌گه‌ر نه‌توانی‌ به‌ڕاكشانه‌وه‌ نوێژه‌كانت بكه‌.
ده‌بینین پێغه‌مبه‌ر صلی‌ الله علیه‌وسلم به‌ ڕه‌های‌ فه‌رمویه‌تی‌: (فَإِنْ لَمْ تَسْتَطِعْ فَقَاعِدًا )ووشه‌ی‌(فَقَاعِدًا) به‌ڕه‌هایی هاتوه‌ وهه‌موشكڵ وشێوازه‌كانی‌ دانیشتن
ده‌گرێته‌وه‌,ئایاله‌سه‌ر زه‌وی بێت یان له‌ سه‌ركورسی ،بۆیه‌ دروست نییه‌ تایبه‌تی بكه‌ین به‌ شێوازێك له‌شێوازه‌كانی‌ دانیشتن به‌بێ به‌ڵگه‌یه‌كی‌ شه‌ رعی‌ وه‌هیچ به‌ڵگه‌یه‌كیش له‌قورئانو
سونه‌تداله‌سه‌ردیاری كردنی شێوازی دانیشتن نه‌هاتوه‌,كه‌واته‌:له‌شه‌رعداجیاوازی‌ نییه‌ له‌نێوان دانیشتن له‌سه‌ركورسی‌ یان له‌سه‌ر زه‌وی‌.
ئیمامی‌ نه‌وه‌وی‌ فه‌رمویه‌تی‌:
(أجمعت الأمة على أن من عجز عن القيام في الفريضة صلاها قاعداً ولا إعادة عليه ، قال أصحابنا : ولا ينقص ثوابه عن ثوابه في حال القيام ؛ لأنه معذور ، وقد ثبت في صحيح البخاري أن رسول الله صلى الله عليه وسلم قال : (( إِذَا
مَرِضَ الْعَبْدُأَوْ سَافَرَ كُتِبَ لَهُ مَا كَانَ يَعْمَلُ مُقِيمًا صَحِيحًا.))المجموع 4 / 226).

 واته‌:هه‌موئومه‌تی‌ ئیسلام كۆده‌نگن له‌سه‌رئه‌وه‌ی‌ هه‌ركه‌سێك نه‌یتوانی‌ به‌پێوه‌ نوێژبكات به‌دانیشتنه‌وه‌ ده‌یكات و دوباره‌كرنه‌وه‌یشی‌ ناوێت,زانایانی‌ مه‌زهه‌ب
فه‌رمویانه‌:له‌پاداشتیشی‌ كه‌م نابێته‌وه‌ چونكه‌ عورزی‌ هه‌یه‌,وه‌له‌صحیحی‌ بوخاریداهاتوه‌ كه‌پێغه‌مبه‌ر فه‌رمویه‌تی‌:هه‌ركاتێك به‌نده‌ی‌ موسڵمان نه‌خۆش كه‌وت یان سه‌فه‌ری‌ كرد هه‌موئه‌وكرده‌وانه‌ی‌ بۆ ده‌نوسرێت كه‌له‌كاتی‌ له‌ش ساغیدا ئه‌نجامی‌ ده‌دا.
ئیمامی‌ ئیبنوقدامه‌ فه‌رمویه‌تی‌:
أجمع أهل العلم على أن من لا يطيق القيام له أن يصلي جالساً) (المغني ( 1 / 443 ).
واته‌:هه‌موزانایانی‌ ئیسلام كۆده‌نگن له‌سه‌رئه‌وه‌ی‌ هه‌ركه‌سێك
نه‌یتوانی‌ به‌پێوه‌ نوێژبكات بۆی‌ هه‌یه‌به‌دانیشتنه‌وه‌ نوێژه‌كانی‌ بكات.
ــ ئیتر یه‌كسانه‌ له‌سه‌ركورسی‌ بێت یان له‌ سه‌ر زه‌وی‌.
كه‌واته‌:
أ/ئه‌وكه‌سه‌ی‌ كه‌ده‌توانێت به‌پێوه‌ نوێژه‌كانی‌ بكات به‌ڵام ئه‌و به‌ دانیشتنه‌وه‌
بیكات نوێژه‌كه‌ی‌ به‌ به‌تاڵ داده‌نرێت ,مه‌گه‌ر نوێژ سونه‌ته‌كان بێت كه‌
پێغه‌مبه‌ر صلی‌ الله علیه‌وسلم ڕێگه‌ی‌ پێداوه‌ به‌دانیشتنه‌وه‌ بكرێت.
ب/وه‌ئه‌گه‌رنه‌یتوانی به‌پێوه‌ بوه‌ستێت دروسته‌ دابنیشێت به‌لاَم له‌سه‌ری‌
واجبه‌ ئه‌گه‌ربتوانێت سجوده‌كه‌ی‌ له‌سه‌ر زه‌وی‌ ببات وسه‌ری‌ بخاته‌سه‌رزه‌وی‌ وه‌ئه‌گه‌ر نه‌یتوانی‌ ئه‌وكاته‌ دروسته‌ به‌ئاماژه‌ ڕكوع وسجوده‌كه‌ی‌ ببات به‌لاَم سجوده‌كه‌ی‌ له‌ ڕكوعه‌كه‌ی‌ نزمتربێت.
ج/ وه‌ئه‌گه‌ر بتوانێت سوره‌تی‌ فاتیحه‌ به‌پێوه‌ بخوێنێت به‌لاَم نه‌توانێت
ڕكوعوسجوده‌كه‌ی‌ وه‌ك خۆی‌ ببات له‌وحاڵه‌ته‌دا واجبه‌ فاتیحه‌كه‌ی‌
به‌پێوه‌ بخوێنێت وڕكوعوسجوده‌كه‌ی‌ به‌دانیشتنه‌وه‌ ببات و به‌هه‌مان
شێوه‌ سجوده‌كه‌ی‌ له‌ ڕكوعه‌كه‌ی‌ نزمتربێت.
د/ وه‌ئه‌گه‌ر كه‌سێك نه‌یده‌توانی‌ به‌پێوه‌ سوره‌تی‌ فاتیحه‌بخوێنێت
وه‌نه‌یشی‌ ده‌توانی‌ له‌سه‌ر زه‌وی‌ سوژده‌ببات له‌وحاڵه‌ته‌دا دروسته‌
به‌دانیشتنه‌وه‌ هه‌مونوێژه‌كه‌ی‌ ئه‌نجام بدات و به‌هه‌مان شێوه‌ی‌
پێشوسجوژده‌كه‌ی‌ له‌ ڕكوعه‌كه‌ی‌ نزمتربێت.وه‌ك خوای‌ گه‌وره‌
فه‌رمویه‌تی‌: [لَا يُكَلِّفُ اللَّهُ نَفْسًا إِلَّا وُسْعَهَا]
پێویسته‌ مرۆڤی‌ نه‌خۆش و خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت هه‌میشه‌ئه‌م یاسایه‌ی‌ له‌پێش چاوبێت كه‌ده‌فه‌رموێت:
 (( أن ما استطاع المصلي فعله ، وجب عليه فعله ، وما عجز عن فعله سقط عنه)).
واته‌:هه‌رشتێك نوێژخوێن توانای‌ هه‌بوئه‌نجامی‌ بدات واجبه‌ له‌سه‌ری‌ كه‌جێ به‌جێی‌بكات,وه‌توانایشی‌ به‌سه‌رهه‌رشتێكدا نه‌شكا له‌سه‌ری‌ لاده‌چێت.
وه‌ك خوای‌ گه‌وره‌ فه‌رمویه‌تی‌:[فَاتَّقُوا اللَّهَ مَا اسْتَطَعْتُمْ].
هـ/خۆ ئه‌گه‌ر نه‌یده‌توانی‌ سوژده‌ ببات له‌سه‌ر زه‌وی‌ له‌وحاڵه‌ته‌دا
حه‌رامه‌ شتێك دابنێ وه‌ك سه‌رین یان گۆچان یان هه‌رشتێكی‌ تر كه‌سوژده‌ی‌
له‌سه‌رببات به‌ڵكو به‌ئاماژه‌ سوژده‌كه‌ی‌ له‌ڕكوعه‌كه‌ی‌ نزم تربێت,وه‌ك جابر فه‌رمویه‌تی‌:((أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ -صلى الله عليه وسلم- عَادَ مَرِيضًا ، فَرَآهُ
يُصَلِّى عَلَى وِسَادَةٍ ، فَأَخَذَهَا فَرَمَى بِهَا ، فَأَخَذَ عُودًا لَيُصَلِّىَ عَلَيْهِ فَأَخَذَهُ فَرَمَى بِهِ وَقَالَ :« صَلِّ عَلَى الأَرْضِ إِنِ اسْتَطَعْتَ ، وَإِلاَّ فَأَوْمِئْ إِيمَاءً ، وَاجْعَلْ سُجُودَكَ
أَخْفَضَ مِنْ رُكُوعِكَ)). الصحيحة (323)
واته‌:پێغه‌مبه‌ر صلی‌ الله علیه‌وسلم سه‌ردانی‌ نه‌خۆشێكی‌ كرد بینی‌ له‌ سه‌ر
سه‌رینێك سوژده‌ده‌بات,ئه‌ویش سه‌رینه‌كه‌ی‌ لابردو فڕێی‌ دا,كابرا دارێكی‌
هێنا بۆئه‌وه‌ی‌ سوژده‌ی‌ له‌سه‌رببات ئه‌ویشی‌ لێوه‌رگرتو فڕێی‌ دا پاشان
پێی‌ فه‌رمو:(له‌سه‌رزه‌وی‌ سوژده‌ببه‌ ئه‌گه‌ر ده‌توانیت,خۆئه‌گه‌رنه‌توانی به‌ئاماژه‌كردن سوژده‌ببه‌ به‌لاَم باسوژده‌كه‌ت نزم تربێت له‌ڕكوعه‌كه‌ت.
و/ چاكترایه‌ ئه‌وانه‌ی‌ به‌دانیشتنه‌وه‌ نوێژده‌كه‌ن له‌پشتی‌ ئیمامه‌وه‌
نه‌بن و بڕۆنه‌ قه‌راغی‌ ڕیزه‌كانه‌وه‌ بۆئه‌وه‌ی‌ نه‌بنه‌ هۆكاری‌ بڕینی‌
ڕیزه‌كان،یان ناڕه‌حه‌تكردنی ڕیزه‌كانی دواوه‌.

2/ ئایا نوێژكردن له‌سه‌ر كورسی‌ به‌بیدعه‌ داده‌نرێت؟

گه‌وره‌ زانایانی‌ ئیسلام له‌دێر زه‌مانه‌وه‌ له‌سه‌رئه‌م بابه‌ته‌ قسه‌یان كردوه‌ و ڕونیان كردوه‌ته‌وه‌ كه‌ نوێژكردن له‌سه‌ركورسی به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك ناچێته‌ چوارچێوه‌ی‌ بیدعه‌وه‌.
وه‌ك ئیمامی‌ نه‌وه‌وی‌ فه‌رمویه‌تی‌::(وكيف قعد جاز، لكن الخلاف في الأفضل)شرح صحيح مسلم للنووي.
واته‌: نوێژخوێن هه‌رچۆنێك دابنیشێت دروسته‌ ــ له‌سه‌ركورسی بێت یان له‌سه‌ر زه‌وی ــ به‌لاَم زانایان جیاوازیان له‌سه‌ر
ئه‌وه‌ هه‌یه‌ ئایا نوێژكردن له‌سه‌ركورسی خێرتره‌ یان له‌سه‌ر زه‌وی
وه‌ئیمامی‌ ئیبنو حجر فه‌رمویه‌تی‌::( فائدة لم يبين كيفية القعود فيؤخذ من إطلاقه جوازه على أي صفة شاء المصلى وهو مقتضى كلام الشافعي في البويطي )فتح البارى شرح صحيح البخاري.
واته‌: پێغه‌مبه‌ر صلی‌ الله علیه‌وسلم شێوازی‌ دانیشتنه‌كه‌ی‌ ڕون نه‌كردوه‌ته‌وه‌ ــ به‌ڕه‌های‌ ــ هێشتویه‌تییه‌وه‌ ئه‌مه‌یش ئه‌وه‌ی‌ لێ وه‌رده‌گیرێت نوێژ خوێن به‌هه‌رشێوازێك نوێژ بكات دروسته‌ له‌سه‌ر زه‌وی بێت یان له‌سه‌ر كورسی,ئه‌وه‌یش ووته‌ی‌ ئیمامی‌ شافیعی‌ یه‌ وه‌ك له‌ بوه‌یتی‌ داهاتوه‌.
وه‌هه‌روه‌هاده‌سته‌ی‌گه‌وره‌زانایانی‌ سه‌رده‌م له‌ وولاَتی‌ حه‌ره‌مه‌ین به‌بێ جیاوازی‌
فه‌رمویانه‌ دروسته‌نوێژكردن له‌سه‌ر كورسی‌ چونكه‌ له‌شه‌رعدادیاری‌
نه‌كراوه‌ به‌چ شێوازێك دابنیشت به‌ومه‌رجه‌نه‌توانێت به‌ شێوه‌ی‌ ئاسایی
نوێژه‌كانی‌ بكات به‌لاَم پێویسته‌ كورسییه‌كه‌ له‌ناوڕیزه‌كان دابنرێت وزیانی‌ بۆنوێژخوێنه‌كانی‌ دواوه‌نه‌بێت.
وه‌هه‌روه‌هاده‌سته‌ی‌گه‌وره‌زانایانی‌ سه‌رده‌م له‌ وولاَتی‌ مصر(دار الافتا‌ء) له‌گه‌ڵ (فتاوی‌ الازهر )فه‌رمویانه‌:هیچ جیاوازییه‌ك نییه‌ له‌سه‌ر شێوازی‌
نوێژكردن به‌ دانیشتنه‌وه‌ له‌سه‌ر كورسی‌ بێت یان له‌سه‌ر زه‌وی‌ ,چونكه‌له‌شه‌رعدا دانیشتن تایبه‌ت نه‌كراوه‌ به‌شێوازێكه‌وه‌, وه‌شتی‌ وایش له‌ هیچ یه‌كێك له‌ زانایانی‌
ئیسلامه‌وه‌ نه‌هاتوه‌,وه‌دانیشتن له‌سه‌ر كورسی‌ دژایه‌تی‌ هیچ
به‌ڵگه‌یه‌كی‌
 شه‌رعی‌ ناكات, وه‌هه‌روه‌ها ته‌سك كردنه‌وه‌ی‌ حوكمه‌ فراوانه‌كانی‌
شه‌ریعه‌ت له‌ خه‌ڵك به‌ داهێنانی‌ بیدعه‌ داده‌نرێت له‌شه‌رعدا.
وصلی‌ الله وسلم علی‌ نبینا محمد وعلی‌ اله‌وصحبه‌ اجمعین.
10 /12 /1434 ك