چۆن پێش وازی‌ له‌ مانگی‌ پیرۆزی‌ ڕه‌مه‌زان بكه‌ین
سەردان : ١٧٤٦
بەروار : ٢٠١٣/١١/١٢


بسم الله والحمدلله والصلاة والسلام علی رسول الله

چۆن پێش وازی‌ له‌ مانگی‌ پیرۆزی‌ ڕه‌مه‌زان بكه‌ین
بێگومان مانگی‌ ڕه‌مه‌زان گه‌وره‌ترین مانگی‌ ساڵه‌,چونكه‌ خوای‌ گه‌وره‌
سه‌رتاپای‌ ئه‌ومانگه‌ی‌ تایبه‌ت كردوه‌ به‌ ڕۆژوگرتنه‌وه‌ كه‌ یه‌كێكه‌
له‌ڕوكنه‌ كانی‌ ئیسلام وه‌ك پێغه‌مبه‌رصلی‌ الله علیه وسلم
فه‌رمویه‌تی‌::((بُني الإسلام على خمس:شهادة أن لا إله إلاّ الله وان
محمداً رسول الله وإقام الصلاة وإيتاء الزكاة وصوم رمضان وحج البيت)) متفق
عليه.
واته‌: ئاینی‌ ئیسلام بونیات نراوه‌ له‌ سه‌ر پێنج
پایه‌:شایه‌تی‌ دان به‌وه‌ی‌ كه‌ بێجگه‌ له‌خوای‌ گه‌وره‌ هیچ شتێك
شایسته‌ی‌ په‌رستن نییه‌ ومحمدصلی‌ الله علیه وسلم به‌نده‌و
پێغه‌مبه‌ری خوایه‌, وه‌جێ به‌جێ كردنی‌ پێنج فه‌رزه‌ی‌
نوێژه‌كان و به‌خشینی‌ زه‌كات به‌ هه‌ژاران وده‌ست كورته‌كان و ڕۆژوگرتنی‌
مانگی‌ پیرۆزی‌ ڕه‌مه‌زان و حه‌جی‌ ماڵی‌ خوای‌ په‌روه‌ردگار.
ئه‌وبه‌ندایه‌تیانه‌ی‌ كه‌له‌مانگی‌ پیرۆزی‌ ڕه‌مه‌زاندا ئه‌ نجام ده‌درێن:

یه‌كه‌م/ته‌وبه‌كردن وگه‌ڕانه‌وه‌ بۆلای‌ خوای‌ گه‌وره‌ و ده‌ست هه‌ڵگرتن
له‌ تاوان و گوناه‌,چونكه‌ مانگی‌ لێ خۆش بون لێ بوردنی‌ خواییه‌
بۆبه‌نده‌كانی‌ هه‌رچه‌ند تاوانباریش بن وه‌ك په‌روه‌ردگار فه‌رمویه‌تی‌::[
قُلْ يَا عِبَادِيَ الَّذِينَ أَسْرَفُوا عَلَى أَنْفُسِهِمْ لَا تَقْنَطُوا مِنْ رَحْمَةِ اللَّهِ إِنَّ اللَّهَ يَغْفِرُ الذُّنُوبَ جَمِيعًا إِنَّهُ هُوَ الْغَفُورُ الرَّحِيمُ] سوڕه‌تی‌ زومه‌ر (ئایه‌تی‌:53).
واته‌:ئه‌ی‌ پێغه‌مبه‌رصلی‌ الله علیه وسلم بڵێ:به‌وبه‌ندانه‌م كه‌زیاده‌ڕه‌ویان كردوه‌ له‌خراپه‌ وتاوان،مه‌ئویس مه‌بن له‌به‌زه‌یی په‌روه‌ردگارتان,به‌ڕاستی‌ خوای‌ گه‌وره‌
له‌هه‌موتاوانێك خۆش ده‌بێت ــ هه‌ رچه‌نده‌ گه‌وره‌ش بێت ئه‌گه‌ر
ته‌وبه‌بكه‌نو په‌شیمان ببنه‌وه‌ ــ بێ گومان په‌روه‌ردگار به‌به‌زه‌یی ولێ خۆش بوه‌.
ئه‌گه‌ر مانگی‌ ڕمه‌زان ته‌وبه‌نه‌كه‌یت وخۆت چاك نه‌كه‌یت كه‌ی‌ ته‌وبه‌ده‌كه‌یت وده‌گه‌ڕێیته‌وه‌؟ ئه‌گه‌ر مانگی‌ ڕمه‌زان ده‌ست به‌نوێژه‌كانت نه‌كه‌یت و نه‌گه‌ڕێیته‌وه‌ ڕیزی‌ جه‌ماعه‌ت كه‌ی‌ ده‌گه‌ڕێیته‌وه‌؟ ئه‌گه‌ر مانگی‌ ڕمه‌زان به‌زه‌ییت به‌هه‌ژاراندا
نه‌یه‌ته‌وه‌ ودڵخۆشیان نه‌كه‌یت كه‌ی دڵت نه‌رم ده‌بێت وپڕده‌بێت له‌به‌زه‌یی به‌رامبه‌ریان ؟
خوشكی به‌ڕێز ئه‌گه‌ر مانگی‌ ڕمه‌زان خۆت دانه‌پۆشی‌ و به‌رگی‌ شه‌رعی‌ نه‌پۆشی‌ كه‌ی‌ په‌شیمان ده‌بیته‌وه‌ واز له‌به‌رگی‌ ناشه‌رعی‌ دێنیت ؟ چونكه‌ له‌یه‌كه‌م شه‌وی‌ ئه‌م مانگه‌دا شه‌یتانه‌كانو جنۆكه‌ یاخی‌ بوه‌كان ده‌به‌سترێنه‌وه‌, وه‌ك پێغه‌مبه‌رصلی‌ الله علیه وسلم فه‌رمویه‌تی‌::(( إِذَا كَانَ أَوَّلُ لَيْلَةٍ مِنْ رَمَضَانَ صُفِّدَتِ الشَّيَاطِينُ مَرَدَةُ الْجِنِّ،وَغُلِّقَتْ أَبْوَابُ النَّارِ فَلَمْ يُفْتَحْ مِنْهَا بَابٌ،وَفُتِحَتْ أَبْوَابُ الْجِنَّانِ فَلَمْ يُغْلَقُ مِنْهَا بَابٌ،وَنَادَى مُنَادٍ:يَا بَاغِىَ الْخَيْرِ أَقْبِلْ،وَيَا بَاغِىَ الشَّرِّ أَقْصِرْ وَلِلَّهِ عُتَقَاءُ مِنَ النَّارِ )) ئیمامی‌ احمد وئیبنوماجه‌ وحاكم وئیبنوحیبان گێڕاویانه‌ته‌وه‌ وشێخی‌ ئه‌لبانی‌
فه‌رمویه‌تی‌ صحیحه‌.
واته‌:كاتێك یه‌كه‌م شه‌وی‌ مانگی‌ ڕه‌مه‌زان هات شه‌یتانه‌كان وجنۆكه‌ یاخی‌ بوه‌كان ده‌به‌سترێنه‌وه‌,وه‌هه‌مودرگاكانی‌ دۆزه‌خ داده‌خرێن و هیچیان ناكرێنه‌وه‌, وه‌هه‌مودرگاكانی‌ به‌هه‌شت ده‌كرێنه‌وه‌ وهیچیان داناخرێن,وه‌فرشته‌یه‌ك هاوارده‌كات وده‌ڵێت :ئه‌ی‌ ئه‌وانه‌ی‌ به‌شوێن چاكه‌دا ده‌گه‌ڕێن وه‌رن وا مانگی‌ ڕه‌مه‌زانه‌ وچاكه‌ بكه‌ن,ئه‌ی‌ ئه‌وانه‌ی‌ به‌شوێن خراپه‌دا ده‌گه‌ڕێن ده‌ست هه‌ڵگرن له‌تاوان وا مانگی‌ ڕه‌مه‌زانه‌,وه‌خوای‌ په‌روه‌ردگار هه‌موشه‌وێك خه‌ڵكانێك
له‌ئاگری‌ دۆزه‌خ ڕزگار ده‌كات هه‌تا ڕه‌مه‌زان ته‌واو ده‌بێت.خوایه‌بمان
خه‌یته‌ ڕیزی‌ ئه‌وكه‌سانه‌ی‌ كه‌ ئازاد ده‌بن له‌مانگی‌ ڕه‌مه‌زاندا.

دوه‌م/ به‌ڕۆژو بونی‌ ته‌واوی‌ ئه‌م مانگه‌ به‌بێ كه‌مته‌رخه‌می‌ كردن وه‌ك
خوای‌ گه‌وره‌فه‌رمویه‌تی‌::[ فَمَنْ شَهِدَ مِنْكُمُ الشَّهْرَ
فَلْيَصُمْهُ].
واته‌: هه‌ركه‌سێك كه‌وته‌ مانگی‌ ڕه‌مه‌زانه‌وه‌ــ جه‌سته‌ی‌ ساغ وسه‌لیم بێی‌ وله‌سه‌فه‌ردانه‌بێت ــ پێویسته‌ به‌ڕۆژو بێت.
وه‌هه‌ركه‌سێك بتوانێت به‌جوانی‌ ڕۆژوی‌ ئه‌م مانگه‌ بگرێت وخۆی‌ له‌
تاوانوخراپه‌ بپارێزێت خوای‌ په‌روه‌ردگار له‌هه‌مو تاوانه‌كانی‌ ڕابوردوی‌
خۆش ده‌بێت وه‌ك پێغه‌مبه‌رصلی‌ الله علیه وسلم فه‌رمویه‌تی‌::((مَنْ
صَامَ رَمَضَانَ إِيمَاناً وَاحْتِسَاباً غُفِرَ لَهُ مَا تَقَدَّمَ مِنْ
ذَنْبِهِ )) متفق عليه.
واته‌:هه‌ركه‌سێك ڕۆژوی‌ مانگی‌ ڕمه‌زان بگرێت به‌ ئیمانه‌وه‌ وچاوه‌ڕێی‌ پاداشت بێت ئه‌وا خوای‌ په‌روه‌ردگار له‌ هه‌موتاوانه‌كانی‌ ڕابوردوی‌ خۆش ده‌بێت.

سێیه‌م/ زیندوكردنه‌وه‌ی‌ شه‌ونوێژو ته‌راویحه‌كه‌ی‌ به‌ له‌سه‌رخۆیی‌ وئارامی‌ و بێ په‌له‌كردن بۆئه‌وه‌ی‌ ئه‌وپاداشته‌ گه‌وره‌یه‌مان له‌ كیس نه‌چێت كه‌ پێغه‌مبه‌رصلی‌
الله علیه وسلم مژده‌ی‌ پێداوین وه‌ك فه‌رمویه‌تی‌::((مَنْ قامَ رَمَضَانَ
إِيمَاناً وَاحْتِسَاباً غُفِرَ لَهُ مَا تَقَدَّمَ مِنْ ذَنْبِهِ)) متفق عليه‌.
واته‌:هه‌ركه‌سێك شه‌ونوێژو ته‌راویحی‌ مانگی‌ ڕه‌مه‌زان ئه‌نجام
بدات به‌ ئیمانه‌وه‌ وچاوه‌ڕێی‌ پاداشت بێت ئه‌وا خوای‌ په‌روه‌ردگارله‌
هه‌موتاوانه‌كانی‌ ڕابوردوی‌ خۆش ده‌بێت.

چواره‌م/ خوێندنه‌وه‌ی‌ قورئانی‌ پیرۆز و هه‌وڵدان بۆ ته‌واوكردنی‌ چه‌ند خه‌تمێك چونكه‌ له‌م مانگه‌دا قورانی‌ پیرۆز هاتوه‌ته‌ خواره‌وه‌, وه‌هه‌موساڵێك یش جوبڕه‌ئیل
له‌مانگی‌ ڕمه‌زان ده‌هات و ده‌وری‌ قورئانی‌ به‌ پێغه‌مبه‌رصلی‌ الله علیه
وسلم ده‌كرده‌وه‌, ئه‌م پاداشته‌ گه‌وره‌یه‌ له‌ده‌ست مه‌ده‌ خۆئه‌گه‌ر
تۆ بتوانیت یه‌ك خه‌تمیش بكه‌یت له‌مانگی‌ ڕه‌مه‌زاندا ئه‌بیته‌ خاوه‌نی‌ سی
وسێ ملوێن چاكه‌ چونكه‌ هه‌رحه‌رفێكی‌ قورئان خێره‌كه‌ی‌ ده‌به‌رامبه‌ره‌,بۆیه‌زانایانی‌ سه‌له‌ف كاتێك مانگی‌ ڕمه‌زان بهاتایه‌ وازیان له‌هه‌موشتێك ده‌هێنا وته‌نها قورئانیان ده‌خوێنده‌وه‌,چونكه‌ ڕۆژو له‌گه‌ڵ قورئان له‌ڕۆژی‌ دوایدا تكاده‌كه‌ن بۆبه‌نده‌كان وه‌ك پێغه‌مبه‌ر صلی‌ الله علیه وسلم فه‌رمویه‌تی‌: (( الصِّيَامُ وَالْقُرْآنُ يَشْفَعَانِ لِلْعَبْدِ يَوْمَ الْقِيَامَةِ يَقُولُ الصِّيَامُ أَيْ رَبِّ مَنَعْتُهُ الطَّعَامَ وَالشَّهَوَاتِ بِالنَّهَارِ فَشَفِّعْنِي فِيهِ وَيَقُولُ
الْقُرْآنُ مَنَعْتُهُ النَّوْمَ بِاللَّيْلِ فَشَفِّعْنِي فِيهِ قَالَ:فَيُشَفَّعَانِ))ئیمامی‌ احمد وته‌به‌ڕانی‌ حاكم وبه‌یهه‌قی گێڕاویانه‌ته‌وه‌ وشێخی‌ ئه‌لبانی‌ به‌صحیحی‌ داناوه‌ له‌ (صحیح
الجامع/3882).
واته‌:ڕۆژو قورئان تكاده‌كه‌ن بۆ به‌نده‌كان له‌ڕۆژی‌ دوایدا,ڕۆژو ده‌ڵێت: ئه‌ی‌ خوایه‌ خواردن وخواردنه‌وه‌ و ئاره‌زوم له‌دونیادا لێ قه‌ده‌غه‌كرد بمكه‌ به‌تكاكاری‌, وه‌قورئانیش ده‌ڵێت: ئه‌ی‌ خوایه‌ منیش به‌شه‌ودا خه‌وم لێ قه‌ده‌غه‌كرد بمكه‌ به‌تكاكاری‌ ,پاشان پێغه‌مبه‌ر صلی‌ الله علیه وسلم فه‌رموی‌: تكاله‌ هه‌ردوكیان وه‌رده‌كیرێت.

پێنجه‌م/ دڵخۆش كردنی خه‌ڵكی‌ هه‌ژاروده‌ست كورت به‌یارمه‌تی‌ دانیان
له‌ڕوی‌ مادییه‌وه‌,چونكه‌ پێغه‌مبه‌ر صلی‌ الله علیه وسلم سه‌خی‌ ترینی‌
مرۆڤ بوه‌ به‌تایبه‌ت له‌مانگی‌ ڕمه‌زانیشدا زۆرتر سه‌خاوه‌تی‌
هه‌بوه‌,ده‌با ئێمه‌یش چاو له‌وبكه‌ین و ڕۆژانه‌ سكی‌ برسی ڕۆژوه‌ وانێك
تێربكه‌ین, چونكه‌ هه‌ركه‌سێك به‌ربانگ به‌ڕۆژوه‌ وانێك بكاته‌وه‌ هه‌مان
پاداشتی‌ ڕۆژوه‌وانه‌كه‌ی‌ بۆده‌نوسرێت له‌هه‌مان كاتدا له‌خێرو چاكه‌ی‌
ڕۆژوه‌وانه‌كه‌یش كه‌م نابێته‌وه‌,وه‌ك پێغه‌مبه‌ر صلی‌ الله علیه وسلم
فه‌رمویه‌تی‌ ::(( مَنْ فَطَّرَ صَائِماً كانَ لَهُ مِثْلُ أَجْرِهِ غَيْرَ أَنَّهُ لاَ يَنْقُصُ مِنْ أَجْرِ الصَّائِمِ شَيْئاً ))ئیمامی‌ احمدو نه‌سائی‌ گێڕاویانه‌ته‌وه‌ وشێخی‌ ئه‌لبانی‌ به‌صحیحی‌ داناوه‌.

شه‌شه‌م/ سه‌رقاڵ بون به‌ زیكرو یادی‌ په‌روه‌ردگاره‌وه‌ چونكه‌ مایه‌ی‌
بوژاندنه‌وه‌ی‌ ڕۆح وده‌رونی‌ مرۆڤه‌كانه‌,هه‌رچۆن مرۆڤه‌كان پێویستییان
به‌ خواردنه‌ بۆپڕكردنه‌وه‌ی‌ پێداویستییه‌كانی‌ جه‌سته‌یان به‌هه‌مان
شێوه‌ پێویستیان به‌یادی‌ په‌روه‌ردگاره‌ بۆئه‌وه‌ی‌ ڕۆح وده‌رونیان
ببوژێته‌وه‌ و ئاوه‌دان وڕوناك بێته‌وه‌,ده‌با له‌م مانگه‌ پیرۆزه‌دا
هه‌میشه‌ زمانمان ته‌ڕبێت به‌یادی‌ په‌روه‌ردگار له‌ دوباره‌كردنه‌وه‌ی‌
ووشه‌كانی‌::لااله‌ الاالله ,لاحول ولاقوه‌ الا بالله, الله اكبر, سبحان
الله, الحمدلله,استغفرالله,و سه‌لاَوات دان له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌رصلی‌ الله
علیه وسلم.
حه‌وته‌م/ دوركه‌وتنه‌وه‌ له‌ ووته‌ی‌ پوچ وبێ مانا بۆئه‌وه‌ی‌ پاداشتی‌ شه‌ونوێژو ڕۆژوه‌كانمان به‌ زایه‌نه‌چێت وه‌ك پێغه‌مبه‌رصلی‌ الله علیه وسلم (((من لم يدع قول الزور والعمل به والجهل،فليس لله حاجة في أن يدع طعامه وشرابه))
ئیمامی‌ بوخاری‌ گێڕایه‌تییه‌وه‌.
واته‌: هه‌ركه‌سێك واز له‌ شایه‌تی‌ دانی‌ درۆ وكرده‌وه‌پێكردنی‌ وكاری نه‌فامه‌كان
 نه‌هێنێت, هیچ كاتێك خوای‌ گه‌وره‌ پێویستی‌ به‌وه‌ نییه‌ كه‌ ئه‌و خۆی‌ له‌خواردن و خواردنه‌وه‌ بگرێته‌وه‌.
وه‌هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ر صلی‌ الله علیه وسلم له‌فه‌رموده‌یه‌كی‌ تردا فه‌رمویه‌تی‌::(( إذا كان يَوْمُ صَوْمِ أحَدِكُمْ فلا يَرْفُثْ ولا يَجْهَلْ فإِنِ امْرُؤٌ شاتَمَهُ أوْ قاتَلَهُ فَلْيَقُلْ إِنَّي صائِمٌ إِنِّي صائِمٌ ) ) متفق علية.
واته‌: هه‌ركاتێك ئێوه‌ به‌ڕۆژو بون قسه‌ی‌ خراپ وناشیاو مه‌كه‌ن وخۆتان
له‌كاری‌ نه‌فامان بپارێزن,خۆئه‌گه‌ر كه‌سێك جوێنی‌ پێدان یان شه‌ڕی‌
له‌گه‌ڵ كردن پێی‌ بڵێن: من به‌ڕۆژوم من به‌ڕۆژوم.
كه‌واته‌: مرۆڤی‌ بڕوادار هه‌رچۆن خۆی‌ ده‌گرێته‌وه‌ له‌خواردن وخواردنه‌وه‌ به‌هه‌مان شێوه‌ پێویسته‌ زمانی‌ بگرێت له‌ قسه‌ی‌ ناشیرین وبوهتان كردن و درۆكردن و چاوی‌
دابخات له‌ بینینی‌ ئافره‌تانی‌ بێگانه‌,گوێچكه‌ی‌ بپارێزێت له‌بیستنی‌
گۆرانی ومۆسیقاو... وغه‌یبه‌ت وباسی‌ خه‌ڵك.
پێویسته‌ به‌م شێوه‌یه‌ پێشوازی‌ له‌مانگی‌ پیرۆزی‌ ڕه‌مه‌زان بكه‌ین نه‌ك به‌ خۆئاماده‌كردن بۆ سه‌یری‌ زنجیره‌ فلیمه‌ ئاماده‌كراوه‌كان ــ بۆمانگی‌ ڕه‌مه‌زان زۆر
به‌داخه‌وه‌ــ هه‌تا هه‌مو پاداشتی‌ كرده‌وه‌كانمان هه‌ڵبوه‌شێته‌وه‌ و
به‌ده‌ستی‌ به‌تاڵ بمێنینه‌وه‌.
.وصلی‌ الله وسلم علی‌ نبینا محمد وعلی‌ اله‌ وصحبه‌ اجمعین.
محسن محمود سلیمان
26/شعبان/1434 ك