خۆت له‌م سیفه‌تانه‌ بپارێزه‌
سەردان : ٩٤٠
بەروار : ٢٠١٤/٠٩/٠٤



بسم الله والحمدلله والصلاة والسلام على رسول الله
خۆت له‌م سیفه‌تانه‌ بپارێزه‌
ئه‌نه‌سى كوڕى مالك له‌ پێغه‌مبه‌ره‌وه‌
صلی الله علیه‌ وسلم ده‌یگێڕێته‌وه‌ كه‌ فه‌رمویه‌تى:((لاَ تَبَاغَضُوا،وَلاَ تَحَاسَدُوا، وَلاَ
تَدَابَرُوا،ولاتقاطعوا وَكُونُوا عِبَادَ اللَّهِ إِخْوَانًا،وَلاَ يَحِلُّ
لِمُسْلِمٍ أَنْ يَهْجُرَ أَخَاهُ فَوْقَ ثَلَاثٍ)).
ئیمامى بوخارى ومسلم گێڕاویانه‌ته‌وه‌..
واته‌: ڕقتان له‌یه‌كترى نه‌بێت و حه‌سودى به‌یه‌كتر مه‌به‌ن و پشت له‌یه‌كترهه‌ڵمه‌كه‌ن و ده‌نگ له‌یه‌كتر دامه‌بڕن,هه‌موتان به‌نده‌ى خوابن وبراى یه‌كتربن,وه‌دروست نییه‌ هیچ موسڵمانێك زیاترله‌سێ ڕۆژ  قسه‌له‌گه‌ڵ براكه‌ى خۆیدا نه‌كات.
هه‌ندێك له‌سوده‌كانى ئه‌م فه‌رموده‌یه‌:
1/ ڕقوقین به‌حه‌رام داده‌نرێت له‌ نێوان موسڵماناندا ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر هه‌واو ئاره‌زو یان ته‌ماعكارى دونیابێت,چونكه‌ په‌روه‌ردگار هه‌مو بڕوادارانى كردوه‌ به‌براى یه‌ك و پێویسته‌ دۆستایه‌تى له‌ نێوانیاندابێ نه‌ك دوژمنایه‌تى.
2/ ڕقوقین به‌كارێكى باش داده‌نرێت ئه‌گه‌ر له‌ پێناوى په‌روه‌ردگاردا بێت وبۆ به‌پاك ڕگرتنى ئاینه‌كه‌ى بێت وه‌ك پێغه‌مبه‌ر
صلی الله علیه‌ وسلم فه‌رمویه‌تى: ((أَوْثَقُ عُرَى الْإِيمَانِ الْحُبُّ
فِي اللَّهِ وَالْبُغْضُ فِيهِ
)) واته‌:بته‌وترین به‌شى ئیمان خۆشه‌ویستییه‌ له‌ پێناوى خواى گه‌وره‌ وهه‌روه‌ها ڕق لێ بونه‌ له‌ پێناوى ئه‌و.وه‌ك خۆشه‌ویستى بۆپیاوچاكان وئه‌هلى ته‌قوا,وه‌ڕق لێ بونى تاوانكاران وئه‌هلى بیدعه‌ به‌ هه‌موجۆرو ناوه‌كانیانه‌وه‌.
3/ حه‌سودى بریتییه‌:له‌وه‌ى كه‌ مرۆڤ ئاواته‌ خواز بێت ئه‌وبه‌هرانه‌ى كه‌به‌سه‌ر خه‌ڵكه‌وه‌یه‌ لێیان بسه‌نرێته‌وه‌ وته‌نانه‌ت نینۆكیان نه‌بێت سه‌رى خۆیانى پێ بخورێن,ئه‌مه‌یش به‌كارێكى حه‌رام داده‌نرێت چونكه‌ پێغه‌مبه‌ر
صلی الله علیه‌ وسلم فه‌رمویه‌تى:(( لاَ یُۆْمِنُ ڕَحَدُكُمْ حَتَّى یُحِبَّ ڵَخِیهِ مَا یُحِبُّ لِنَفْسِه))   ئیمامى بوخارى ومسلم گێڕاویانه‌ته‌وه‌.
 واته‌:هیچ یه‌كێك له‌ ئێوه‌ ئیمانى ته‌واو نییه‌ هه‌تا ئه‌وه‌ى بۆخۆى پێى خۆشه‌ بۆ براى موسڵمانیشى پێی خۆش نه‌بێت.
4/ وه‌هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ر
صلی الله علیه‌ وسلم قه‌ده‌غه‌ى كردوه‌ كه‌موسڵمانان ده‌نگ له‌یه‌كتر وه‌ربگرن و پشت له‌یه‌كتر هه‌ڵكه‌ن زیاتر له‌ سێ ڕۆژ ئه‌گه‌ر ناخۆشییه‌كه‌ى نێوانیان له‌ سه‌ركاروبارى دونیایى بێ,به‌لێم ئه‌گه‌ر له‌ سه‌ر كاروبارێكى شه‌رعى بێت ئه‌وادروسته‌ پشتیان تێبكرێت وده‌نگیان لێ وه‌ربگیرێت هه‌تا خۆیان چاك ده‌كه‌ن و ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ سه‌ر حه‌ق,وه‌ك ئه‌وه‌ى كه‌ پێغه‌مبه‌رصلی الله علیه‌ وسلم فه‌رمانى كرد به‌ یارانى قسه‌نه‌كه‌ن له‌ گه‌ڵ ئه‌و سێ ێه‌حابییه‌ى كه‌نه‌چون بۆ غه‌زاى ته‌بوك وله‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هیچ پاساوێكى شه‌رعییان نه‌بو هه‌تا خواى گه‌وره‌ ئایه‌تى لێخۆشبونى بۆنارده‌خواره‌وه‌ له‌سوره‌تى ته‌وبه‌.
وصلی الله وسلم علی نبینامحمد وعلی اله وصحبه اجمعین.
9/ 11/ 1435 ك.