زانايان چرای ڕوناكیین
سەردان : ٨٨٨
بەروار : ٢٠١٧/٠٣/٣٠


زانايان چرای ڕوناكیین
بسم الله والحمد لله والصلاة والسلام هلى رسول الله
سوفیانی كوڕی عویه‌ینه‌ فه‌رمویه‌تی: ((انما العالم مثل السراج : من جاءه اقتبس من علمه ولا ينقصه شيئا كما لاينقص القابس من نور السراج شيئا)) العقد الفريد (2/ 83).
واته‌: زانایان وه‌ك چرای ڕوناكی وان هه‌ر كه‌سێك بێت بۆلایان زانستیان لێ وه‌رده‌گرێت و هیچیش له‌ زانسته‌كه‌ی ئه‌وان كه‌م ناكاته‌وه‌ هه‌ر وه‌ك ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌ سود وه‌رده‌گرێت له‌ چرایه‌ك هیچ له‌ ڕوناكییه‌كه‌ی كه‌م ناكاته‌وه‌.
وه‌هه‌روه‌ها ئه‌بو قیلابه‌ فه‌رمویه‌تی: ((مثل العلماء في الأرض مثل النجوم في السماء: من تركها ضلّ، ومن غابت عنه تحيّر)) العقد الفريد (2/ 83).
واته‌: نمونه‌ی زانایان له‌سه‌ر زه‌وی وه‌ك نمونه‌ی ئه‌ستێره‌كانی وان له‌ ئاسمان  هه‌ركه‌سێك وازیان لێ بێنێ كومڕا ده‌بێت وه‌ له‌ هه‌ركه‌سێكیش ئاوابن سه‌رگه‌ردان ده‌بێ.
كه‌واته‌: ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ توانج وته‌شه‌ر ده‌ده‌ن له‌ زانایان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ فه‌توای زانایان له‌گه‌ڵ هه‌واو ئاره‌زوه‌كانیان ناگونجێت سه‌ره‌نجام دورده‌كه‌ونه‌وه‌ له‌ چرای ڕوناكی و پێش چاوی خۆیان نابینن و دوچاری گومڕای ولاڕێ بون ده‌بن. خوای گه‌وره‌ بمان پارێزێت له‌ گومڕایی ولادان.
وصلی الله وسلم علی نبینا محمد وعلی اله وصحبه اجمعین.
محسن محمود سلیمان 
2/ ڕه‌جه‌ب / 1438 ك
30/ 3 / 2017 ز