چیرۆكی بانگخوازێك له‌گه‌ڵ ده‌سڵاتدارانی جووله‌كه‌
سەردان : ١٨٤
بەروار : ٢٠١٨/١٢/٣١


چیرۆكی بانگخوازێك له‌گه‌ڵ ده‌سڵاتدارانی جووله‌كه‌
شێخ ئه‌لبانی ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێ ـ ده‌یگێڕێته‌وه‌ له‌ شێخ حسن ئه‌بو شه‌قره‌ كه‌ یه‌كێك بووه‌ له‌ بانگخوازانی سه‌له‌فی له‌ خان یونس له‌ فه‌له‌ستین پێش ئه‌وه‌ی دووربخرێته‌وه‌ یه‌كێك له‌ كاربه‌ده‌ستانی جوله‌كه‌ بانگی ده‌كات و پێی ده‌ڵێت:
هه‌ندێك له‌ به‌رپرسانی گه‌وره‌ی ووڵات لای منن و ده‌یانه‌وێت قسه‌ت له‌گه‌ڵدا بكه‌ن،منیش ده‌مه‌وێت تۆ زۆر به‌ڕاشكاوی وه‌ڵامیان بده‌یته‌وه‌،ئه‌ویش ووتی ان شاء الله.ئه‌ڵێت : كاتێك چوومه‌ ژووره‌وه‌ ترس و بیم دای گرتم كه‌ بینیم به‌رپرسانی گه‌وره‌ و هه‌ندێك له‌ وه‌زیره‌كانی لێیه‌.ووتیان دانیشه‌،پرسیاریان لێ كردم ده‌رباره‌ی سه‌له‌فییه‌ت و ئه‌م بانگه‌وازه‌ تازه‌یه‌ی كه‌ ده‌ركه‌وتووه‌،ئه‌ڵێت: ئێمه‌ ده‌ترساین كه‌ بڵێین سه‌له‌فین ده‌مان گووت: ئێمه‌ خه‌ڵك بانگده‌كه‌ین بۆكرده‌وه‌ی صه‌حابه‌كان،چونكه‌ ئه‌گه‌رئه‌وه‌مان له‌سه‌ر بچه‌سپێت سجن ده‌كرێین،له‌ كۆتای گفتوگۆكه‌ماندا یه‌كێكیان تووڕه‌ بوو پێی ووتم:چ بانگه‌وازێك ده‌كه‌یت بیكه‌ وه‌ك بانگه‌وازی ئیخوان موسلیمین بانگه‌وازی ته‌بلیغ...به‌ڵام ئه‌م سه‌له‌فییه‌ته‌ی كه‌ خه‌ڵك ده‌گێڕێته‌وه‌ بۆ سه‌ر ئه‌و ڕێبازه‌ی كه‌ ئه‌بوبكر و عومه‌ری له‌سه‌ر بووه‌، ئێمه‌ هه‌رگیس ڕێگه‌ به‌وه‌ناده‌ین.سوێند به‌ خوای گه‌وره‌ ده‌قاوده‌ق ئاوای ووت.
پاشان شێخ ئه‌لبانی ـ ره‌حمه‌تی خوای لێ بێ ـ فه‌رمووی:ئه‌مه‌ ئه‌وڕاستییه‌یه‌ كه‌ بێ باوه‌ڕان له‌م دواییانه‌وه‌ هه‌ستیان پێكردووه‌ و زانیویانه‌،هه‌ر بۆیه‌ چاوه‌ڕێ بن و ئارام بگرن ئه‌ی ئه‌وانه‌ی كه‌ له‌سه‌ر ڕێبازی سه‌له‌فی صاڵن،مێژوو دووباره ده‌بێته‌وه‌،مژده‌ بۆ بڕواداره‌ نامۆكان.كێن ئه‌وانه‌ی كه‌ نامۆن؟ ئه‌وانه‌ن كه‌ سونه‌ته‌كانی من ڕاست ده‌كه‌نه‌وه‌ دوای ئه‌وه‌ی كه‌ شێوێنراوه‌.كێن ئه‌وانه‌ی كه‌ نامۆن؟ خه‌ڵكانێكی چاكی كه‌من له‌ ناو خه‌ڵكانێكی زۆری خراپدا،ئه‌وانه‌ی كه‌ سه‌رپێچیان ده‌كه‌ن زۆرترن له‌وانه‌ی كه‌ گوێڕایه‌ڵییان ده‌كه‌ن ـ واته‌ زۆربه‌ی خه‌ڵك دژایه‌تیان ده‌كه‌ن و ناتوانن وه‌ك ئه‌وان بن ـ ده‌ سه‌یر كه‌ن ئه‌م وه‌سفانه‌ له‌ ئیخوان و حیزبی ته‌حریر و ته‌بلیغدا هه‌یه‌ ......من شريط (ارتقبوا ياسلفيون واصبروا )
كه‌واته‌:ئه‌ی ئه‌وانه‌ی كه‌ هه‌ڵگری ئه‌م ڕێبازه‌ پاكه‌ی ئیسلامن ئارام بگرن وبه‌رده‌وام بن با جوانی ئیسلام له‌ بیر و باوه‌ڕ و به‌ندایه‌تی و هه‌ڵسوكه‌وت و كڕین و فرۆشتن و ڕه‌وشت و ئاكارتاندا ڕه‌نگ بداته‌وه‌،چونكه‌ بانگه‌شه‌كردن به‌ته‌نها هیچ سودێكی بۆ خاوه‌نه‌كه‌ی نییه‌.
وصلى الله وسلم على نبينا محمد وعلى آله وصحبه أجمعين .
محسن محمود سليمان
25 / 4 / 1440 ك ~~~ 1 / 1 / 2019 م