ڕووداوێكی مێژووی خیانه‌تی ئه‌بو یه‌زیدی خه‌وارج له‌ ئه‌هلی سوننه‌ی قه‌یره‌وان
سەردان : ٢٨٩
بەروار : ٢٠١٩/٠١/١٠


ڕووداوێكی مێژووی خیانه‌تی ئه‌بو یه‌زیدی خه‌وارج له‌
ئه‌هلی سوننه‌ی قه‌یره‌وان

كاتێك سه‌یری مێژووی ئیسلام ده‌كه‌ین ئه‌هلی بیدعه‌ له‌ هه‌ر شوێنێكدا ده‌سڵاتیان هه‌بوبێ بوونه‌ته‌ به‌ڵا بۆ موسڵمانان و له‌ كافران زیاتر سته‌میان لێكردوون له‌سه‌ده‌ی
چوارهه‌می كۆچیدا‌ له‌ ساڵی(333)ك ، عوبه‌یدییه‌كان تونس و لیبیا و جه‌زائیر
ومیصر ....چه‌ند ووڵاتێكی تریشیان داگیر كرد وده‌وڵه‌تیان ڕاگه‌یاند......، به‌ڵام
وه‌ك مێژوونوسان باسیان كردووه‌ كوفر و شیرك و‌بیدعه‌ی زۆریان بڵاوكردووته‌وه‌ و خوێن
ڕێژی وسته‌می زۆریان له‌ موسڵمانان كردووه‌ ونه‌فره‌ت و جوێنیان به‌ صه‌حابه‌كان
ده‌دا و سوكایه‌تیان پێ ده‌كردن،له‌ پاش ماوه‌یه‌ك خه‌ڵك زۆرلێ یان بێزار بوو
كابرایه‌كی خه‌وارج به‌ ناوی ئه‌بو یه‌زید موخه‌له‌دی كوڕی كه‌یداد شۆڕشێكی له‌ دژ
هه‌ڵگیرساندن و هه‌ندێك له‌ زانایان و فوقه‌هاكانی قه‌یره‌وان سه‌یریان كرد عوبه‌یدییه‌كان
زۆر خراپن و دوژمنێكی هاوبه‌شی هه‌ردووكیانه‌ بۆیه‌ بڕیاریاندا  به‌شداری بكه‌ن و یارمه‌تی خه‌واریجه‌كان بده‌ن دژی عوبه‌یدییه‌كان چونكه‌ زانایان به‌ كافریان ده‌زانین له‌به‌ر ئه‌و
هه‌موه‌ كوفر و شیركه‌ی كه‌ ڕۆژانه‌ بڵاویان ده‌كرده‌وه‌......به‌شدریان كرد وهه‌ندێك
ناوچه‌یان له‌ تونس له‌ ژێرده‌ست ده‌رهێنان،كاتێك ئه‌بو یه‌زیدی خه‌وارج گه‌یشته‌
شاری مه‌هدییه‌ و عوبه‌یدییه‌كان لاواز بوو بوون، دڵنیا بوو كه‌ ئیتر كه‌زاڵ ده‌بن به‌سه‌ریاندا هه‌ر بۆیه‌ به‌ شوێن كه‌وته‌كانی خؤى ووت:(إذا
التقيتم مع القوم فانكشفوا عن أهل القيروان حتى يتمكن أعدائهم من قتلهم فيكون هم
الذين قتلوه لا نحن! فيستريح منهم!)
البیان المغرب فی اخبار
الاندلس والمغرب(1/ 218).



واته‌:كاتێك به‌یه‌ك گه‌یشتن له‌ گه‌ڵ عوبه‌یدییه‌كان
پشتی ئه‌هلی قه‌یره‌وان به‌رده‌ن هه‌تا هه‌موویان ده‌كوژن،بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وان بیان
كوژن نه‌ك ئێمه‌!. سه‌یری خیانه‌تی خه‌واریجه‌كان بكه‌ن دژی ئه‌هلی قه‌یره‌زان.

وه‌ هه‌روه‌ها ئیمامی زه‌هه‌بی هێناویه‌تی كه‌ ئه‌بو یه‌زیدی خه‌وارج پێی ووتن:  پشتی ئه‌هلی قه‌یره‌وان به‌رده‌ن هه‌تا ـ عوبه‌یدییه‌كان ـ ده‌یان كوژن،ئه‌وانیش وایان كرد و پشتیان چۆڵكردن له‌و شه‌ڕه‌دا هه‌شتاو پێنج له‌ زانایان و زاهیده‌كانی ئه‌هلی قه‌یره‌وان كوژران.

(..... فاستشهد خمسةٌ وثمانون رجلاً من
العلماء والزهاد، منهم ربيع القطان، والتنيسي، والعشّاء
).تاریخ
الاسلام للذهبی (25/ 32).



كه‌واته‌:

هیچ كاتێك بیدعه‌كاران شوێنی متمانه‌ نیین و هه‌ر كاتێك بۆیان هه‌ڵكه‌وێ خیانه‌ت ده‌كه‌ن،ئه‌مه‌یش به‌ڵگه‌ی چاو ڕۆشنی زانایانی سه‌له‌فه‌ كه‌ موسڵمانیان ئاگادار كردووه‌ته‌وه‌ له‌ زیان و زه‌ره‌ری ئه‌هلی بیدعه‌ وه‌ك یحی
ی كوڕی ئه‌بوكثیر ـ ره‌حمه‌تی خوای لێ بێ ـ فه‌رموویه‌تی: ((إِذَا لَقِيتَ صَاحِبَ بِدْعَةٍ فِي طَرِيقٍ فَخُذْ
فِي طَرِيقٍ آخَرَ))
البدع لابن وضاح.



واته‌: كاتێك له‌ ڕێگایه‌كدا گه‌یشتیته‌ بیدعه‌ چییه‌ك
تۆ ڕێگایه‌كی تر بگره‌ و خۆتی لێ لابده‌. 

زانایانی سه‌له‌ف به‌م شێوه‌یه‌ خۆپارێزیان كردووه‌
له‌ بیدعه‌ چییه‌كان بۆیه‌ توانیویانه‌ پارێزگاری له‌ ئیمانی خۆیان بكه‌ن و ڕێبازی
پاكی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه‌ وسلم یارانیشی بپارێزن.

وصلی الله وسلم علی نبینا محمد وعلی اله وصحبه اجمعین.

محسن محمود سلیمان 

5/ 5 / 1440 ك