ڕووناكی ئیسلام به‌ فووی ده‌می بێ باوه‌ڕان ناكوژێته‌وه‌
سەردان : ١١٧
بەروار : ٢٠١٩/٠٣/١٨



ڕووناكی ئیسلام به‌ فووی ده‌می بێ باوه‌ڕان ناكوژێته‌وه‌


خوای گه‌وره‌ فه‌رموویه‌تی:((يُرِيدُونَ أَنْ يُطْفِئُوا نُورَ اللَّهِ بِأَفْوَاهِهِمْ وَيَأْبَى اللَّهُ إِلَّا أَنْ يُتِمَّ نُورَهُ وَلَوْ كَرِهَ الْكَافِرُونَ (32) هُوَ الَّذِي أَرْسَلَ رَسُولَهُ بِالْهُدَى وَدِينِ الْحَقِّ لِيُظْهِرَهُ عَلَى الدِّينِ كُلِّهِ وَلَوْ كَرِهَ الْمُشْرِكُونَ (33) ...))سوره‌تی ته‌وبه‌.

واته‌: ئه‌وان ده‌یانه‌وێت به‌ قسه‌ی پوچه‌ڵیان نووری ئیسلام بکوژێننه‌وه به‌ڵام خوای گه‌وره‌ ناهێڵێت ئاواتیان بێته دی و نووری خۆی كه‌ ئیسلامه‌ هه‌ر به‌ ئامانج ده‌گه‌یه‌نێت ،هه‌رچه‌نده بێ باوه‌ڕان پێی دڵته‌نگ بن.
هه‌ر ئه‌و خوایه‌ خۆی پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی صلی الله علیه‌ وسلم ڕه‌وانه‌ كردووه‌ به‌ هیدایه‌ت و ڕێنمومای و ئایینی ڕاست و دروست تا سه‌ری بخات به‌سه‌ر هه‌موو به‌رنامه و ئاینه‌کانی تردا، هه‌رچه‌نده موشریکه‌كان پێیان ناخۆش بێت.
چه‌ند سودێك:
1ـ بێ باوه‌ڕان له‌ دژایه‌تی كردنی ئیسلام ناوه‌ستن و ئه‌وه‌نده‌ی پێیان بكرێت ڕێگری ده‌كه‌ن له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی حه‌ق هه‌ر جاره‌ی به‌ شێوازێك.
2ـ سه‌ركه‌وتن هه‌ر بۆئیسلامه‌ ئه‌گه‌ر چی بێ باوه‌ڕان هه‌موو هه‌وڵ و ماندووبوونی خۆیان بخه‌نه‌ گه‌ڕ له‌ دوایدا جگه‌ له‌ په‌شیمانی و سزای دواڕۆژ هیچی تریان بۆ نامێنێته‌وه‌.
3ـ ئیسلام ئه‌و ئاینه‌یه‌ كه‌ هه‌میشه‌ به‌ به‌ڵگه‌و بورهان سه‌ركه‌وتووه‌ به‌سه‌ر نه‌یاره‌كانیدا، هه‌ر بۆیه‌ له‌ دێر زه‌مانه‌وه‌ دوژمنه‌كانی په‌نایان بردووه‌ته‌ به‌ر ڕشه‌كوژی و كاولكاری.
له‌ كۆتایدا دواكارم په‌روه‌ردگار موسڵمانانی سته‌ملێكراوی ئه‌و دوومزگه‌وته‌ ی نیوزله‌ندا به‌ شه‌هید قه‌بوڵ بكات و شیفایش بنێرێت بۆ برینداره‌كان.
محسن محمود سلیمان 
9 / ڕه‌جه‌ب / 1440 ك