جگه‌ره‌ كێشان
سەردان : ٥٩
بەروار : ٢٠١٩/٠٥/٢٦



 جگه‌ره‌ كێشان له‌ تاوانه‌ گه‌وره‌كان نییه‌ ،به‌ڵام به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ری ده‌یكاته‌ كه‌بیره‌،

وه‌ك پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه‌ وسلم ئاماژه‌ی به‌ كه‌ڵه‌كه‌بوونی تاوانه‌ بچوكه‌كان كردووه‌ هه‌تا خاوه‌نه‌كه‌ی به‌ هیلاكا ده‌بات فه‌رموویه‌تی: ( إِيَّاكُمْ وَمُحَقَّرَاتِ الذُّنُوبِ ، فَإِنَّهُنَّ يَجْتَمِعْنَ عَلَى الرَّجُلِ حَتَّى يُهْلِكْنَهُ ، وَإِنَّ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ضَرَبَ لَهُنَّ مَثَلا : كَمَثَلِ قَوْمٍ نَزَلُوا أَرْضَ فَلاةٍ ، فَحَضَرَ صَنِيعُ الْقَوْمِ ، فَجَعَلَ الرَّجُلُ يَنْطَلِقُ فَيَجِيءُ بِالْعُودِ ، وَالرَّجُلُ يَجِيءُ بِالْعُودِ ، حَتَّى جَمَعُوا سَوَادًا ، فَأَجَّجُوا نَارًا ، وَأَنْضَجُوا مَا قَذَفُوا فِيهَا ) . حسنه الألباني في صحيح الجامع (2687).وهو فی مسند أحمد (3803).

واته‌: خۆتان له‌ تاوانه‌ بچوكه‌كان بپارێزن چونكه‌ به‌ڕاستی تاوانه‌كان له‌سه‌ر مرۆڤ كۆده‌بنه‌وه‌، هه‌تاوه‌كو به‌ هیلاكیا ده‌به‌ن،وه‌ك خه‌ڵكانێك له‌ ده‌شتێكدا لابده‌ن و هه‌ریه‌كه‌یان بچن چه‌ند چیلكه‌ داریك بێنن،هه‌تا باوه‌شێك دار و چیلكه‌ كۆده‌كه‌نه‌وه‌ و ئاگری پێهه‌ڵده‌گیرسێنن وخواردنه‌كه‌ی پێدروست ده‌كه‌ن.

لا تحقرنَّ صغيرةً * إنَّ الجبالَ من الحصى

به‌ چاوی سوك سه‌یری تاوانه‌ بچوكه‌كان مه‌كه‌ چونكه‌ شاخه‌كان له‌ وورده‌ به‌رد پێك هاتووه‌.
كه‌واته‌ به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر تاوانه‌ بچوكه‌كان ده‌یكاته‌ كه‌بیره‌ ،وه‌ئه‌مه‌ ڕای جومهوری زانایانه‌،وه‌ وه‌ك ئیمامی نه‌وه‌وی گێڕاویه‌تییه‌وه‌،وه‌ شیخ الاسلام ابن تیمیة ـ و ابن قیم و ابن رجب،ئه‌م ڕایه‌یان هه‌ڵبژاردووه‌ ـ ڕه‌حمه‌تی خوایان لێ بێ.

ــ ئه‌ی ئه‌وانه‌ی كه‌ دووچاری نێرگه‌له‌ و جگه‌ره‌كێشان هاتوون هه‌تا زووه‌ ده‌ستی لێهه‌ڵبگرن و ته‌وبه‌ی لێ بكه‌ن، وه‌ له‌م مانگه‌ پیرۆزه‌ی ڕه‌مه‌زان ده‌ستی نزا به‌رز بكه‌نه‌وه‌ كه‌ په‌روه‌ردگار سه‌ركه‌وتووتان بكات له‌م تاوانه‌ دوور بكه‌ونه‌وه‌،چونكه‌ دڵنیا بن په‌روه‌ردگار ده‌ستی كه‌ستان به‌ به‌تاڵی ناگێڕێته‌ دواوه‌.
محسن محمود سلێمان
19 / ڕه‌مه‌زان / 1440 ك