خوای گەورە هەسارەکانی بۆچ مەبەستێک درووست کردووە؟
سەردان : ١٧٦
بەروار : ٢٠٢٠/٠٣/١٩


خوای گەورە هەسارەکانی بۆچ مەبەستێک درووست کردووە؟
وەڵامی ئەە م پرسیارە لە قورئانی پیرۆز وەربگرە پەروەردگار لە سورەتی تەبارەکدا ئاماژە بەدوو خاڵ كردووه‌: 
یەکەم:جوانکردن و ڕازاۆندنەوەی ئاسمانی دونیا.
دووهەم: ڕەجم کردنی شەیتانەکان.

وەک فەرموویەتی: [وَلَقَدْ زَيَّنَّا السَّمَاءَ الدُّنْيَا بِمَصَابِيحَ وَجَعَلْنَاهَا رُجُومًا لِلشَّيَاطِينِ ۖ ]

واته‌:سوێند بێت ئێمه‌ ئاسمانی دونیامان ڕازاندووه‌ته‌وه‌ به‌ ئه‌ستێره‌كان وه‌ به‌شێك له‌و ئه‌ستێرانه‌مان كردووه‌ به‌ نێزه‌ك بۆ سووتاندنی شه‌یتانه‌كان.

وە لە سورەتی ئه‌نعام دا ئاماژەی بە مەبەستی سێ هه‌میش کردووە کە بریتییە : له‌ دۆزینەوەی ڕێگا.
وه‌ك فه‌رموویه‌تی: [ وَهُوَ الَّذِي جَعَلَ لَكُمُ النُّجُومَ لِتَهْتَدُوا بِهَا فِي ظُلُمَاتِ الْبَرِّ وَالْبَحْرِ قَدْ فَصَّلْنَا الْآيَاتِ لِقَوْمٍ يَعْلَمُونَ (97) ]

واته‌: به‌ڕاستی په‌روه‌ردگار ئه‌ستێره‌كانی كردووه‌ به‌ نیشانه‌ بۆ ئێوه‌، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ تاریكای شه‌ودا له‌ ووشكانی و ده‌ریاكان بتوانن به‌هۆی ئه‌ستێره‌كانه‌وه‌ ڕێگا بدۆزنه‌وه‌،ئێمه‌ نیشانه‌كانی خۆمان ڕون ده‌كه‌ینه‌وه‌ بۆ كه‌سانێك كه‌ تێی بگه‌ن.

وە قەتادە فەرموویەتی:(( إِنَّمَا خُلِقَتْ هَذِهِ النُّجُومُ لِثَلَاثِ خِصَالٍ: خَلَقَهَا اللَّهُ زِينَةً لِلسَّمَاءِ، وَرُجُومًا لِلشَّيَاطِينِ، وَعَلَامَاتٍ يُهْتَدَى بِهَا، فَمَنْ تَأَوَّلَ فِيهَا غَيْرَ ذَلِكَ فَقَدْ قَالَ بِرَأْيِهِ وَأَخْطَأَ حَظَّهُ، وَأَضَاعَ نَصِيبَهُ، وَتَكَلَّفَ مَا لَا عِلْمَ لَهُ بِهِ)) . رَوَاهُ ابْنُ جرير، وابن أبي حاتم.

واتە: بەڕاستی ئەستێرەکان درووستکراوون بۆ سێ مەبەست: 
۱- خوای گەورە درووستی کردووە بۆ ڕازانەوەی ئاسمان .
۲- وە بۆ ڕەجمی شەیتانەکان. 
۳- وە بۆ دۆزینەوەی ڕێگا.
هەر کەسێک لێکی بداتەوە بۆ جگە لەم سێ مەبەستە، ئەوە بە بۆ چوونی خۆی قسەی کردووە و توشی هەڵە بووە وته‌مه‌نی خۆی له‌ شتێكی بێ كه‌ڵكدا بەزایە داوە، چونكه‌ لە بابه‌تێكدا قسەی کردووە کە عیلمی پێی نه‌بوه‌.

کەواتە: بەستنەوەی ڕووداوەکانی سەر زەوی بە جووڵەی ئەستێرەکانی ئاسمانه‌وه‌،چ ئه‌و ڕووداوانه‌ی كه‌ پێشتر ڕویانداوه‌ یان ئه‌وانه‌ی له‌ داهاتوودا ڕووده‌ده‌ن وه‌ك : سه‌ركه‌وتنی هه‌ندێك و دۆڕانی هه‌ندێكی تر و ڕووخانی هه‌ندێك ده‌وڵه‌ت و باڵاده‌ست بوونی هه‌ندێكی تر .......کارێکی حەرامە و بەلای کەمەوە دەچێتە چوار چێوەی شیرکی بچوکەوە چونكه‌ قسه‌كردنه‌ له‌ غه‌یب ،ئەمە لە حاڵەتێکدا کە نەووترێ خودی ئەستێرەکان کاریگەری دروست دەکەن بەڵکو بووترێ تەنها هۆکارن.......خۆ ئه‌گه‌ر كه‌سێك باوه‌ڕی وابێت كه‌ خودی ئه‌ستێره‌كان كاریگه‌ری درووست ده‌كه‌ن له‌سه‌ر ڕووداوه‌كانی دونیا،ئه‌وه‌ دووچاری شیركی گه‌وره‌ بووه‌.
خوای گه‌وره‌ بمان پارێزێ له‌ هه‌موو فیتنه‌كان ئه‌وه‌ی ئاشكرایه‌ و ئه‌وه‌شی نهێنییه‌.
محسن محمود سلیمان 
24/ ڕه‌جه‌ب / 1441ك 
19/ 3/ 2020 م