تەفسیری قورئانی پیرۆز
فەرموودە
ڕێباز و بیروباوهڕ
بابهته فیقهییهكان
ڕەدی شوبهەو گومان
وتهی زانایان ڕهحمهتی خوای گهورهیان لێ بێ
بابەتی گشتی
بابەتی عەرەبی
گوێگرتن لەوتار
ئاماری ماڵپەڕ
میوانانی سەرهێڵ : ١
میوانانی ئەمڕۆ : ٦٣ کۆی سەردان : ٦٣٧٢٠٩ |
بچوكترین مهخلوقی پهروهردگار سهری زلهێزهكانی نهوی كرد.
بچوكترین مهخلوقی پهروهردگار سهری زلهێزهكانی نهوی كرد. كاتێک ئەم ووتەیەی سەرۆکی ئیتالیام بینی(دۆخەکە لە دەستی ئێمە نەماوە ئەوەی لەسەر زەوی کرا بێت کردوومانە و چاومان لە ئاسمانە) ئەم ئایەتە پیرۆزەی قورئانم وە بیرهاتەوە کە پەروەردگار لە بارەی بێ باوەڕانەوە فەرموویەتی:[فَإِذَا رَكِبُوا فِي الْفُلْكِ دَعَوُا اللَّهَ مُخْلِصِينَ لَهُ الدِّينَ فَلَمَّا نَجَّاهُمْ إِلَى الْبَرِّ إِذَا هُمْ يُشْرِكُونَ (65) ]العنكبوت.
مرۆڤەکان بێ توانا و دەستە پاچەن کاتێک توشی ناخۆشی و ناڕەحەتی دەبن و هەموو درگاکانیان لەسەر دادەخرێت ئەو کاتە دەکەوێتە یادیان کە تەنها درگایەک بەکراوەیی ماوە و هەرگیس داناخرێت بەڕوویاندا ئەویش درگای ئاسمانە،ببینن سەرۆکی زلهێزەکانی جیهان وەک ئەمریکا و ڕوسیا و ئیتالیا ....چۆن یەک لە دوای یەک ئیعتیراف بە بێ دەسڵاتی خۆیان دەکەن و چاوەڕێی دەسڵاتی پەروەردگارن، با ئەمە وانەیەک بێت بۆ ئەو مولحید و بێ باوەڕانەی کە شەو ڕۆژیان خستوەتە سەر یەک بۆ سوکایەتی کردن بە ئیسلام و موسڵمانان و وەسف کردن و مەدح کردنی ئیلحاد و عەلمانییەت و بێدینی .......پێتان دەڵێین: ( ئەمڕۆ ئیلحاد و بێدینی مرد ) ئێوەیش مشورێکی خۆتان بخۆن و بگەڕێنەوە لای پاروەردگار هەرچەندە تاوانەکانتان زۆربێ بەزەیی پەروەردگار لە تاوانەکانی ئێوە گەورە ترە. وصلی الله وسلم علی نبینا محمد وعلی اله وصحبه اجمعین. محسن محمود سلێمان |
|