تەفسیری قورئانی پیرۆز
فەرموودە
ڕێباز و بیروباوه‌ڕ
بابه‌ته فیقهییه‌كان
ڕەدی شوبهەو گومان
وته‌ی زانایان ڕه‌حمه‌تی خوای گه‌وره‌یان لێ بێ
بابەتی گشتی
بابەتی عەرەبی
گوێگرتن لەوتار
ئاماری ماڵپەڕ
میوانانی سەرهێڵ : ١
میوانانی ئەمڕۆ : ٦٥ کۆی سەردان : ٦٣٧٢١٨ |
ئه‌گه‌ر كه‌سێك كه‌سێكى به‌ناهه‌ق كوشت
سلام علیكم/ ئه‌گه‌ر كه‌سێك كه‌سێكى به‌ناهه‌ق كوشت دوايى بكوزهكه تهوبهيةكى راسته‌قينه بكات بيگومان خودا لێى خۆش ده‌بێ ئه‌ى حه‌قى كوزراوهكه چۆن ده‌درێته‌وه؟
وعلیكم السلام ورحمة الله/ مرمۆڤی پیاو كوژ سێ مافی ده‌كه‌وێته سه‌ر:یه‌كه‌م/مافی خوای گه‌وره‌یه ئه‌مان بهتهوبهكردنێكی ڕاست ودروست خوای گه‌وره لێی ده‌بورێت. دوه‌م/ مافی كه‌سوكاری مردو ئه‌مه‌یشیان به لێبوردن و عهفوكردن یان به‌وه‌رگرتنی خوێنه‌كه‌ی كۆتای دێت.سێیه‌م/ مافی كوژراوه‌كه ئه‌مه‌یان ده‌كه‌وێته ڕؤژی دوای ئه‌گه‌ر بكوژه‌كه چاكه‌و حه‌سه‌ناتی زۆری ئه‌نجامدا ئه‌وا به چاكه‌كانی كوژراوه‌كه ڕازی ده‌كرێت،یان له‌ئه‌نجامی ته‌وبه‌ی ڕاست ودروستی بكوژه‌كه خوای گه‌وره به پاداشتی به‌هه‌شت كوژراوه‌كه ڕازی ده‌كات،وه‌ك شێخ ابن تیمیه فه‌رمویه‌تی:((القاتل إذا كثرت حسناته :أُخذ منه بعضُها ما يرضى به المقتول،أو يعوضه الله من عنده إذا تاب القاتل توبةً نصوحاً )) مجموع الفتاوى (34/138) . والله اعلم وصلی الله وسلم علی نبینا محمد وعلی اله وصحبه اجمعین. |
|