ڕۆحی ئاژه‌ڵان بۆ كوێ ئه‌روات له‌پاش مردنیان
سەردان : ١٣٨٧
بەروار : ٢٠١٣/١٠/٠٧


سلام علیك : تكایه‌ وڵام بده‌نه‌وه‌ ................مرۆڤ ده‌مرێت رۆحه‌كه‌ی ده‌روات بۆ ئاسمان ئه‌ی رۆحی ئاژه‌ڵان بۆ كوێ ده‌روات . وسلام علیك ورحمة الله  بابان / ده‌ربه‌ندیخا.

وعليكم السلام ورحمة الله وبركاته/ به‌نسبه‌ت ڕۆحی مرۆڤه‌كانه‌وه‌ هه‌موی ناچێته‌ ئاسمان، به‌ڵكو ته‌نها ڕۆحی چاكه‌كاران ده‌چن و دواتر ده‌گه‌ڕێنرێنه‌وه‌ ناو گۆڕه‌كانیان، به‌ڵام ڕۆحی خراپه‌كاران ڕێگه‌یان پێنادرێت بچن،وه‌له‌ نزیك ئاسمانی یه‌كه‌مه‌وه‌ فڕێده‌درێنه‌ خواره‌وه‌....بۆ ناوگۆڕه‌كانیان.
وه‌به‌نسبه‌ت ڕۆحی ئاژه‌ڵانه‌وه‌/ سه‌ره‌نجام هه‌مویان ده‌بنه‌وه‌ به‌گڵ وه‌ك خوای گه‌وه‌ر هه‌واڵی پێداوین:((إنا أنذرناكم عذاباً قريباً يوم ينظر المرء ما قدمت يداه ويقول الكافر يا ليتني كنت ترابا)) [النبأ:40]،
واته‌: له‌دوای ئه‌وه‌ی كه‌ مرۆڤه‌كان دادپه‌روه‌ری په‌روه‌ردگاریان بینی كه‌ تۆڵه‌ی ئاژه‌ڵه‌ بێ شاخه‌كانی له‌ شاخداره‌كان بۆ كردنه‌وه‌،پاشان خوای گه‌وره‌ فه‌رمان ده‌كات هه‌مویان ده‌بنه‌وه‌ به‌گڵ،ئا له‌وكاته‌دا مرۆڤه‌خراپه‌كاره‌كان ئاواته‌ خواز ده‌بن ئه‌ونیش ببونایه‌ به‌گڵ.
به‌ڵام ئێستا ڕۆحی ئاژه‌ڵان له‌كوێیه‌ ته‌نها په‌روه‌ردگار ده‌زانێت چونكه‌ هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی صه‌ریح له‌سه‌ر ئه‌مه‌ نه‌هاتوه‌ ،هه ربۆیه‌ تێڕوانینی زانایان له‌سه‌ر ئه‌مه‌ جیاوازه‌،به‌هێزترینیان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌ به‌رزه‌خدان تاڕۆژی دوای پاشان ده‌بن به‌گڵ وه‌ك پێشتر باسمان كرد، والله اعلم.