قسه نه كردن
سەردان : ٩٠٤
بەروار : ٢٠١٥/٠٢/٢٨


سلام عليكم - ئايا موسلمان تا چه‌ند بوی هه‌یه‌ له گه‌ڵ برا موسڵمانه‌كه‌ى قسه‌ نه‌كات.

وعلیكم السلام ورحمه‌ الله وبركاته‌/
1/ ئه‌گه‌ر قسه‌نه‌كردن له‌به‌ر ئه‌وه‌ بێت كه‌ كابرا خراپه‌كاره‌ یان به‌دڕه‌وشت وداوێن پیسه‌،ده‌ترسیت تۆیش تێوه‌گلێنێت له‌گه‌ڵ خۆی له‌م كاته‌دا دروسته‌ لێی دووركه‌ویته‌وه‌ هه‌تا چاك ده‌بێت وله‌ خراپه‌كاری دوورده‌كه‌وێته‌وه‌.
2/ وه‌ئه‌گه‌ر كابرایه‌كی بیدعه‌كار بێت وخه‌ڵك بۆ جگه‌ له‌سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه‌ وسلم بانگ كات دیسان دروسته‌ قسه‌ی له‌ گه‌ڵ نه‌كه‌یت هه‌تا ته‌وبه‌ده‌كات وپه‌شیمان ده‌بێته‌وه‌.
3/ وه‌ئه‌گه‌ر له‌به‌ر شتێكی كه‌م نرخی دونیایی ده‌نگت لێ وه‌رگرتوه‌ ودروست نییه‌ زیاتر له‌ سێ ڕؤژ قسه‌ی له‌گه‌ڵ نه‌كه‌یت وده‌موچاوی خۆی لێ هه‌ڵچه‌رخێنیت به‌ڵكو پێویسته‌ به‌زوترین كات خۆتی له‌ گه‌ڵدا ئاشت بكه‌یته‌وه‌ وچاو پۆشی لێ بكه‌یت..والله اعلم .وصلی الله وسلم علی نبینا محمد وعلی اله وصحبه‌ اجمعین.