نه زركردنى شتيك
سەردان : ٨٧٥
بەروار : ٢٠١٦/٠١/٢١


سلام عليكم ورحمة الله وبركاته ماموستا به منیان گووت گه ر نه زر بکه ی ئه وه ی تو ده ته وئ خوای گه وره پیت ده به خشئ منیش گووتم له سه رم نه زربئ گه ر خوا منالیکمان پئ ببه خشئ بزنیک بکه مه قوربانى. .خوا منالیکی پیداین بس من ئه وکاته نه م ده زانی نه زر چؤنه چی پیوسته بکرل ئایا حکومی نه زر چیه گه رنه ت زانیبئ

وعلیكم السلام ورحمه‌ الله وبركاته‌/ برای به‌ڕێزم
هه‌ركاتێك موسڵمان شتێكی له‌سه‌ر خۆی نه‌زركر واجب ده‌بێت جێ به‌جێی بكات ونابێت دوای بخات مه‌گه‌ر نه‌یزانیبێ، ئێستا په‌له‌ بكه‌ له‌ ئه‌نجامدانی وداوای لێخۆش بون له‌ په‌روه‌ردگارت بكه‌ و خوای گه‌وره‌ منداڵه‌كه‌شتان بۆ صالح بكات وچه‌ندینی تریشی به‌دوادا بێت.