ئایانوێكردنه‌وه‌ی كه‌عبه‌ی بیروزیه‌كێكه‌ له‌نیشانه‌كانی ئاخیرزه‌مان؟؟؟
سەردان : ١٣٢٨
بەروار : ٢٠١٣/١١/١٤


سلام علیك ورحمةالله‌ وبركاته‌ 1-ماموستاكیان ئایا نوێكردنه‌وه‌ی كعبه‌ی پیروز نیشانه‌یه‌كه‌له‌نیشانه‌كانی ئاخیرزه‌مان........ چونكه‌ زور له‌ موسوڵمان خه‌ویان دیوه‌ به‌دنیائاخیریو هاتنی ده‌جاله‌وه‌، ئایا له‌م باره‌یه‌وه‌ پێغه‌مبه‌ر صل الله‌ علیه‌ وسلم چی فه‌رموه‌ وه‌چی بكه‌ین ئه‌گه‌رئه‌مه‌ ڕاست بێت ؟؟؟؟؟؟؟

وعلیكم السلام ورحمة الله‌ وبركاته‌/ خوشكی به‌ڕێز نوێكردنه‌وه‌ی كه‌عبه‌ی پیرۆز نیشانه‌یه‌ك نییه‌ له‌ نیشانه‌كانی دواڕۆژ به‌ڵكو تێكدانی به‌ نیشانه‌یه‌ك داده‌نرێت،وه‌ك پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه‌ وسلم فةرمويةتى:((يخرب الكعبة ذوالسويقتين (اسود افحج ) من الحبشة)) ئيمامى احمد به‌ سه‌نه‌دێكی (صحیح) گێڕاویه‌تییه‌وه‌،نێوانی كه‌وانه‌كه‌ له‌بوخاریدا هاتوه‌.
واته‌:دوقاچ باریكێكی ڕه‌شی گه‌وێڵی حه‌به‌شه‌یی كه‌عبه‌ ده‌ڕوخێنن .
به‌نسبه‌ت خه‌وه‌كانیشه‌وه‌ هه تاڕۆژێك له‌ته‌مه‌نمان كه‌مببێته‌وه‌ له‌ فیتنه‌ی ده‌جال نزیك ده‌بینه‌وه‌،وه‌هه‌روه‌ها ئه‌وهه‌موه‌ درۆزنه‌ی به‌ناوی دینه‌وه‌ په‌یدابون و سه‌ر له‌خه‌ڵك ده‌شێوینن هه‌ر به‌ده‌جال داده‌نرێن،چونكه‌ ده‌جاله‌كان زۆرن،به‌ڵام هێشتا ده‌جاله‌ گه‌وره‌كه‌ ماوه‌،كه‌واته‌:ئه‌وه‌ی بڵاو بوه‌ته‌وه‌ هه‌ڵه‌یه‌ و وانییه‌ ،خوابمان پارێزێت.والله اعلم.